ا
12/07/2014 11:41
بەفەرمی ؛ زێدان رۆشت و ھیرۆ جێگەی گرتەوە
زورترين2014-07-12
دوای ئەوەی زەینەدین زێدان ی فەرەنسی و بریاری دا دەست لەپۆستی یاریدەدەری کارلۆئەنچیلۆتی ڕاھێنەری یەکەمی یانەی شاھانە بکێشێتەوە و ببێتە ڕاھێنەری پلە دووی یانەی ریال مەدرید ( کاستیا ) بەرپرسانی یانەی شاھانە لەھەولی ئەوەدا بوون کەسێکی شیاو بۆ شوێنگرەوەی زیدان دەستنیشان بکەن .
بەرپرسانی يانە شاھانە ھەمیشە بیر لەوەدەکەنەوە کەسێک ببێتە یاریدەدەری راھێنەر کە پێشتر ئەزمونێکی لەگەل یانەکە ھەبوو بێت و تارادەیەک دلسۆزی یانەکە بوبێت ، ھەربۆیە بەکۆی دەنگ بریاریان دا فرنادۆ ھیرۆ ی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشوی یانەکەیان وەک یاریدەدەر ی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەستنیشان بکەن .
فرناندۆ ھیرۆ ئیستا تەمەنی 46 ساڵە و لەرابردوودا ماوەی 14 وەرز وەک بەرگریکار لەریزی یانەی شاھانە لەسالانی ( 1989 تا 2003 ) یاریکردوە و ئاستێکی بەرز و بێ وێنەی پێشکەش کردوە و لەوماوەیەدا چەندین نازناوی گرنگی بەدەست ھێناوە کە گرنگترینیان بەدەستھێنانی 5 نازناوی لیگا و 3 نازناوی یانە پالەوانەکان و 4 جامی سوپەری ئیسپانی و چەندانى تر بوە .