توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریدەخات؛ خواردن و بەکار هێنانی بیبەری تون لە دروستکردنی ژەمە خۆراکیەکاندا، هۆکار و یارمەتی دەرێکی باشە بۆ رێگە گرتن لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە ئهوهش بههۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینهكانی (A و C).
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، کەبە هاوبەشی پزیشکانی هەردو زانکۆی برکلی و پەیمانگای توێژینەوەی بیولوجی سالک، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەنجامدراوە، بەهۆی بونی هەردو ڤیتامینی (A و C) تێیدا، بیبەری تون یەکێکە لە هۆکارە زۆر گرنگەکان بۆ رێگە گرتن لە قەڵەوی، ههروهها بەهۆی ئەوەی کاریگەری باشیشی هەیە لە چالاککردنی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و رێگرێکی باشە لە گەشەی هەوکردن و توشبون بە نەخۆشی شەکرە.
ئەوهشیان خستوەتەڕو؛ مادەیەکی سەرەکی لە بیبەری توندا هەیە، کە بریتیە لە مادەی (کابسیسین) كه دەکات لە دەردانی ئەو مادانەی رێگرن لە دەردانی مادەی ئەنسۆلین و بەهۆیەوە توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ و پەستانی خوێنیش کەم دەکاتەوە.