ته ندروستي
06/08/2014 21:52
جگه‌ره‌كێشان:
كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان ته‌نها له‌سه‌ر له‌ش نییه، به‌ڵكو ده‌گاته قژ، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و ماده ژه‌هراوییه‌كان كه ده‌گه‌نه تاڵه‌كانی قژ و ده‌بنه هۆی ڕووتانه‌وه‌ی.
خۆشتن به ئاوی گه‌رم:
خۆشتن به‌ئاوی گه‌رم چه‌ورییه سروشتیه‌كانی قژ لاده‌بات، ئه‌و چه‌ورییانه‌ش ڕه‌ونه‌قێكی تایبه‌ت به قژ ده‌به‌خشن و نه‌رمی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ڕه‌نگه‌كه‌ی به تێری ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام زۆر شتنی قژ به ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئه‌و چه‌ورییانه.
چۆنێتیی قژ داهێنان:
داهێنانی قژ به ته‌ڕی زیانی بۆ قژ هه‌یه، پێویسته پیاوان چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا قژیان نیمچه وشك ببێته‌وه ئینجا دایبهێنن، ئه‌ویش به شانه‌یه‌ك كه دانه‌كانی دووربن له یه‌كه‌وه و بۆشایی زۆری تێدا بێت.
بۆیه‌ی قژ:
پیاوان حه‌ز به ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی له قژیاندا ناكه‌ن، بۆیه په‌نا بۆ به‌كارهێنانی بۆیه ده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌رده‌وام نایانه‌وێت بۆیه به‌كاربهێنن، ناچار جۆرێك له بۆیه به‌كاردینن كه ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به قژه‌وه بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جۆره بۆیانه (كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به قژه‌وه ده‌مێننه‌وه) كار ده‌كاته سه‌ر قژ و ده‌بێته هۆی لاوازكردنی.
تاقیكردنه‌وه‌ی ستایلی جیاواز بۆ قژ:
زۆرێك له گه‌نجان به‌تیبه‌تی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و لاوی‌دا، به‌شێوازی جیاجیا قژ داده‌نێن، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی جێڵ و سپرای و چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه بۆ وه‌ستاندنی قژ له‌و باره‌دا كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، له‌ڕاستیدا به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه هۆكارن بۆ لاوازبوون و ڕووتانه‌وه‌ی قژ.
قژت بۆ دواوه دامه‌هێنه:
به‌رده‌وام داهێنانی قژ، به‌تایبه‌تی بۆ دواوه، ده‌بێته هۆی لاوازبوون و ڕووتانه‌وه‌ی قژ گه‌ر قژه‌كه تاڕاده‌یه‌ك درێژ بێت.
خاوكردنه‌وه‌ی قژ:
به‌كارهێنانی مادده كیمیاویه‌كان و پێكهاته‌كانی خاوكردنه‌وه‌ی قژ ده‌بێته هۆی لاوازبوونی قژ و نه‌هێشتنی چه‌ورییه سروشتیه‌كانی، هه‌روه‌ك به‌كارهێنانی هه‌وای گه‌رم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیانبه‌خشه.