
ئه‌م نه‌خۆشیانه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی باو و به‌ربڵاون له ره‌مه‌زاندا هه‌وڵمان داوه كه هۆكار وچاره‌سه‌ره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گشتی بخةينه ڕوو به سوود وه‌رگرتن له چه‌ند سایت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی
ا-قه‌بزی
هۆكار:
ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهایدرایت ، كه‌می ئاو و شله‌مه‌نی ،كه‌می ڕیشاڵ له خواردندا
چاره‌سه‌ر:
زیادكردنی ئه‌و خواردنانه‌ی ڕیشاڵیان تێدایه ( ته‌ماته ، باده‌م ،،، هتد )، رێژه‌ی گونجاوی كاربۆهایدرایت به جۆره جیاوازه‌كانی ( نان ) ، خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێویستی ئاو و شله‌مه‌نی
ب-سه‌ر ئێشه
هۆكار:
كه‌م خه‌وی ، خۆ هیلاك كردن ، خوو گرتن به خواردنه‌وه‌ی چای و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه كافاینیان تێدایه ، تینوێتی و برسیه‌تی
چاره‌سه‌ر :
وا باشتره هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ره‌مه‌زان خواردنه‌وه‌ی چای و قاوه كه‌مبكرێته‌وه وه له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا چای نه‌خورێته‌وه تا خوگرتن پێوه‌ی كه‌م ببێته‌وه ، پشوودانی پێویست ، دوور كه‌وتنه‌وه له خۆ هیلاك كردن و خۆدانه به‌ر خۆر
ج-شه‌كره ( كه‌می شه‌كری خوێن ) : بێ تاقه‌تی و لاوازی و سه‌رئێشه و له‌رزین نیشانه‌كانی كه‌می شه‌كرن\
هۆكار : خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر ( خواردنی برێكی زۆر له كاربۆهایدرایت )
چاره‌سه‌ر:
پێویسته رێژه‌ی شه‌كر دیاریكراو بێت ( نه زۆر نه كه‌م )
تێبینی [ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی درێژ خایه‌نیان هه‌یه ده‌بێت سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌یان بكه‌ن و ئه‌م زانیارییه بۆ ئه‌وان نیه ]
د- دڵ تێكه‌ڵ هاتن ( دڵ سوتانه‌وه ) یان نه‌خۆشی گه‌ده
هۆكار:
زیادبونی ده‌ردانی ترشیه‌كانی گه‌ده و خاڵی بوونی گه‌ده وا ده‌كات هه‌ست به دڵ تێكه‌ڵهاتن و ئازاری گه‌ده بكه‌ین ، زۆر خواردن ، هۆكاری سه‌ره‌كی خواردنی خوارده‌مه‌نی سوره‌وه‌كراو و پیپسی و كۆلا له كاتی به‌ربانگ
چاره‌سه‌ر:
كه‌م خواردن له به‌ربانگ و پارشێو ، پێویسته خواردنی به‌ربانگ به چه‌ند جارێك بێت ( واتا چه‌ند ژه‌مێكی كه‌م بكه‌یت له شه‌ودا ) ، دوور كه‌وتنه‌وه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه له خواره‌وه ئاماژه‌مان پێداون
ه - به‌ردی گورچیله \زۆر جار به‌ردی گورچیله كه دروست ده‌بێت نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌وێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه یا كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه به‌ر له ره‌مه‌زان سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ن بۆ دڵنیا بوون
هۆكار :
كه‌می ئاو و شله‌مه‌نیه پێویسته‌كان
چاره‌سه‌ر:
پێویسته له دوای به‌ربانگ تا كاتی خه‌و ڕێژه‌یه‌كی گونجاو ئاو بخورێته‌وه ، دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی كالیسیۆم و خوێ
[ له كاتی به‌ردوام بوونی ئازار و نیشانه‌كانی پێویسته سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ت بكه‌یت ]
(( ئه‌و خواردنانه‌ی كه پێویسته لێیان دوور بكه‌وینه‌وه ))
١-خواردنی چه‌ور و سوره‌وه‌كراو
٢-خواردنی تیژ و تون و به‌كارهێنانی صاص
٣-ئه‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كریان تێدایه
٤-زۆر خواردن له پارشێو و به‌ربانگ
٥-خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه كافاینیان تێدایه وه‌ك ( چا ، قاوه ...هتد):
چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زۆربونی ڕێژه‌ی میزكردن و ره‌نگه ببێته هۆی وشكبوونه‌وه
٦-جگه‌ره كێشان
(( ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه پێویسته بخورێن و بخورێنه‌وه ))
١-ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی گونجاو ( نه كه‌م و نه زۆر ) كاربۆهایدرایتیان تێدایه : كه وزه‌یه‌كی باشمان ده‌داتێ و برسیه‌تیمان كه‌م ده‌كاته‌وه له درێژه‌ی رۆژه‌كه‌دا
٢-ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڕێژه‌ی پێویست ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و شه‌كریان تێدایه وه‌ك مۆز
٣- خواردنی باده‌م : چه‌وری كه‌مه و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایه
٤-خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی پێویست له ئاو و شه‌ربه‌ت له شه‌ودا : بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بین له وشكبونه‌وه و ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له ڕۆژدا به ئاره‌قكردنه‌وه و پێویستی له‌ش سه‌رفمان كردوه
٥-خواردنه‌وه‌ی كوپێك شیر له‌دوای نان خواردنی پارشێو : ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه كێشه‌ی ترشی گه‌ده‌یان هه‌یه
٦- خواردنی خورما و خواردنه‌وه‌ی كوپێك شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ له كاتی به‌ربانگ : خورماكه وزه‌ی پێویستی تێدایه زوو ده‌گات به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ، شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵیش گه‌ده ده‌گێڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی
|