|

زانایه‌ك چووه شارێكه‌وه به‌خه‌ڵكه‌كه‌ى ووت : من ئاماده‌م وه‌لاَمى گرانترین پرسیارتان بده‌مه‌وه .
ئیمامى أعظم ئه‌بوحه‌نیفه ( رضى الله عنه ) له‌ناو ئاماده‌بواندا بوو به زاناكه‌ى ووت :
من پرسیارێكت لىَ ده‌كه‌م ، زاناكه ووتى : پرسیاره‌كه‌ت چى یه ؟
...ئیمام أعظم فه‌رمووى : ئه‌و مێروله‌ى كه قسه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى سوله‌یماندا كرد ( علیه السلام ) نێربوو یان مىَ بوو ؟ زاناكه بىَ ده‌نگ بوو ووتى : خوا ده‌زانىَ ئیمام پىَ ى ووت : ئه‌و مێروله‌یه مىَ بوو ، زاناكه ووتى : به‌لگه‌ت چى یه ؟ ئیمام پىَ ى ووت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموىَ ( وقالت نملة ) النمل ( 18 ) به‌تاى تأنيث
ئه‌مجا ئیمام أعظم به زاناكه‌ى ووت : من نه‌مده‌ویست پرسیارت لىَ بكه‌م ، به‌ڵام حه‌زم كرد له‌خۆت بایى نه‌بیت.
|