
مرۆڤه‌كان هه‌موو كات بیر له‌و پرسیاره ده‌كه‌ن، ئایا پاره به‌خته‌وه‌ری له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت؟ به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی پێناسه‌كردنی به‌خته‌وه‌ری له لای تاكه‌كان.
لێكۆڵه‌ران له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا باسیان له‌وه كردوه كه پاره ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بتوانێت ئاسایش و ئۆقره‌یی مرۆڤه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام ناتوانرێت سه‌رجه‌م به‌خته‌وه‌ریه‌كان به پاره بكڕدرێن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی جیهانی له‌باره‌ی به‌خته‌وه‌ری و شادمانی كه له‌سه‌ر زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه نیشانی داوه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رچاو له نێوان هه‌ستی رازی بوون له ژیان و رێژه‌ی داهات هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیه له نێوان پاره و شادی‌دا بوونی نییه.
ئه‌و توێژینه‌وه ده‌ریخستووه، ره‌زامه‌ندی له ژیان به هۆی داهاتی نیشتمانی و داهاتی تاكه كه‌سی به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌سته ئه‌رێنییه‌كان وه‌كوو چێژ وه‌رگرتن و خۆشحاڵی و هه‌ست كردن به ئاسوده‌یی، زیاتر به هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك هه‌ستی رێزلێنان، سه‌ربه‌خۆیی، بوونی هاوڕێ و بوونی كارێكی هه‌میشه‌یی به‌ستراونه‌وه
|