سوران
14/07/2014 12:42
.jpg)
له‌كاتی یاریی كۆتایی مۆندیالدا، دوو برا له قه‌زای سۆران، ده‌بێته شه‌ڕیان و برا بچوكه‌كه به چه‌قۆ برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌كوژێت.
نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران، رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له بوونی ته‌رمێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی قه‌زاكه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی 6 چه‌قۆوه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
وتیشی: هاوڵاتییه‌كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی جندیانی قه‌زای سۆرانه و له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژراوه كه ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بكوژه‌كه به‌پێی ماده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی، ده‌ستگیركراوه‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئاگاداری ڕووداوه‌كه بوه، به KNNی راگه‌یاندوە: ئه‌و دوو برایه له‌كاتی سه‌یركردنی یاریی كۆتایی مۆندیالدا، كێشه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه هه‌بوه‌و برا بچوكه‌كه 6 چه‌قۆی له برا گه‌وره‌كه‌ی داوه‌و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كوژراوه‌كه، ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی به‌ریتانیای هه‌یه‌و ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.