به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، خواردنی زه‌یتی ماسی ده‌بێته رێگری له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆڕمۆن له له‌شدا ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه‌له زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه خواردنی زه‌یتی ماسی ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆڕمۆنی (ئه‌دیبونستین) و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر رێكخستنی له‌شی مرۆڤ و رێگری ده‌كات له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و ئیلتهاب كردن.
هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه له له‌شدا پاڵنه‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.