مه ريخ

07/08/2014 10:16

ناسا ئامێری دروستکردنی ئوکسیجن بۆ مەڕیخ دەنێرێت!
 
 

ئەم ئامێرە جگە لەوەی ئوکسیجنی پێوێست بۆ هەناسەدانی گەشتیاریانی مەڕیخ فەراهەم دەکات لەهەمانکاتیشدا، ئوکسیجنی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی موشکەکان لەمەڕیخەوە دابین دەکات.

ناسا دەیەوێت لەساڵی (٢٠٢٠)دا مەڕیخ پێوێکیتر بۆ مەڕیخ بنێرێت، کە حەوت ئامێری زانستیی پێشکەوتووی لەسەر دادەمەزرێت، یەکێک لەم ئامێرانە گازی دووانە ئوکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆئوکسیجین. لەئێستادا مەڕیخ پێوی کیریاسیتی لەسەر مەڕیخ خەریکی پشکنینە.

ئەم ئامێرە دەتوانێت (٢١) گرام ئوکسیجن لەکاژێردا فەراهەم بکات‌و ناوی موکسی(Moxie) لێنراوە، ئەگەر ئەم ئامێرە بەباشی کاربکات، ئامێرێکی (١٠٠) بەرامبەر گەورەتر دوو ساڵ پێش دابەزاندنی مرۆڤ دەنێردرێت بۆ مەڕیخ.

بەشێکیتری سووتەمەنی موشەک بریتییە لەهایدرۆجینی سووک، کە دەکرێت لەزەوییەوە بۆ مەڕیخ بنێردرێت، یان لەمادە کیمیاییەکانی ناو تەپ‌و تۆزی کەشی مەڕیخ بەرهەمبهیندرێت.

بەپێی ئەو بەرنامەی لەلایەن ناساوە دانراوە ساڵی (٢٠٣٠) مرۆڤ لەسەر مەڕیخ دادەبەزێت.

 

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a website for freeWebnode