زۆرینه‌مان له كاته جیاوازه‌كاندا حه‌ز به خواردنی شیرینی به گشتی‌و نه‌سته‌له به تایبه‌تی ده‌كه‌ین, ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیش ده‌ریخستووه كه خواردنی نه‌سته‌له له شه‌واندا زیان‌و له ڕۆژدا سودی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه زانكۆی ڤانده‌ربیلتی ئه‌مریكا, له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك ئه‌نجامدراوه, ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌پێی كاتی خواردنی نه‌سته‌له كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر له‌ش ده‌گۆڕێت.
توێژه‌ره‌كان هه‌ستاون به چاودێریكردنی توانای هه‌رسی مشكه‌كان له 24 كاتژمێردا‌و, له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركوتووه كه خواردنی نه‌سته‌له له شه‌واندا ده‌بێته هۆی زیاد بونی كێش‌و زیانی ته‌ندروستی به دواوه ده‌بێت.
به‌ڵام خواردنی نه‌سته‌له له ڕۆژدا, له له‌شدا ده‌گۆڕێت بۆ‌وزه‌و، توانا‌و چالاكیه‌كی زۆر به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه له ئێستادا كێشه له بڕی ئه‌و نه‌سته‌له‌یه‌دا نییه كه ده‌خورێت, به‌ڵكو كێشه‌كه كاتی خواردنێتی, له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێویسته له شه‌واندا مرۆڤ به‌دووربێت له خواردنی نه‌سته‌له