و

12/07/2014 11:59

زۆرینەمان لەگەڵ چوون بە تەمەندا لە هەندێ شوێنی رووخسارمان چرچی دەرئەکەوێت بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە 
جووڵەی زۆر پێ ئەکرێت وەک تەنیشت چاوەکان و تەنیشت لێوەکانمان و گەردنمان کە جوانی رووخسارمان ئەشێوێنێ بۆ خۆ بە دوور گرتن لە بەکار‌هێنانی ماددەی کیمیاوی واباشترە پشت بە ماددە سرووشتیەکان ببەستین ، بەم پێکهاتەیە ئەتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.

پێکهاتەکان :
١ زەردێنەی هێلکە
١ کەووچکی بچووک زەیتی زەیتوون
١ کەووچکی چێشت ئاوی لیمۆ 

ئامادەکردن و بەکار‌هێنان
هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ ئەکرێت بە جوانی ، پاشان ئەو شوێنانەی کە مەبەستە بە فڵچە ئەم پێکهاتەیەی لێ ئەدرێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە جێ ی بهێڵە ، پاشان رووخسار جوان بە ئاوی گەرم بشۆ ، رۆژانە ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە و ئەنجامەکەی ببینە.

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Make a free websiteWebnode