-
12/07/2014 06:07
ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ى 150 خۆله‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌مه‌نى مرۆڤ 3 ساڵ زیاد ده‌كات
زورترين
نوێترین لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ڕاهێنانى وه‌رزشی باشترین سوودى هه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنى تێكراى ته‌مه‌ن ، هه‌تا له‌لایه‌ن كه‌سانى قه‌له‌ویشه‌وه .
به‌پێی ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ى كه توێژه‌ران له‌سه‌ر زیاتر له 632 هه‌زار كه‌سی هه‌رزه‌كارو 40 ساڵی ئه‌نجادراوه ، كه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 10 ساڵ خراونه‌ته ژێر چاودێریه‌وه ، ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆیشتى به هێلێكى خرا بۆ ماوه‌ى 75 خۆله‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا ، ته‌مه‌نى مرۆڤ به‌رێژه‌ى 1,8 ساڵ زیاد ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى وه‌رزش ناكه‌ن .
كه‌چی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ى له هه‌فته‌یه‌كدا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ى 150 خۆله‌ك ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وا تێبینى زیادبوونى ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر دیارى كراوه به رێژه‌ى 3,4 ساڵ .
لێكۆلینه‌وه‌كه وتیشی ، ڕۆیشتن به‌پێ ته‌نها یارمه‌تى زیادكردنى ته‌مه‌ن نادات ، به‌لكۆ پێویسته سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى تری وه‌كۆ مه‌له‌وانى و تێنس ئه‌نجام بدرێن ، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى مرۆڤ درێژ بكه‌ن .
پزیشكه‌كان پێشر وتویانه كه قه‌له‌وى ده‌بێته هۆى كورت كردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى مرۆڤ ، به‌لام لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئێستا ده‌لێت" ئه‌گه‌ر كه‌سانى قه‌له‌و ڕاهێنانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و چه‌ندین چالاكى تری جه‌سته‌ى ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌وا ده‌بێته یارمه‌تیده‌ریان بۆ درێژكردنى ته‌مه‌ن