=
13/07/2014 11:38
ئاوى ته‌ماته له ژه‌مه‌كاندا به‌كار دێت به‌تایبه‌تی له به‌ربانگدا.
ـ به پێی دوایین توێژینه‌وه‌كان ئاوى ته‌ماته وه‌ك دژه ئۆكسانێك رێگه له زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان ده‌گرێت له‌وانه‌ش نه‌خۆشی دڵ.
ـ تۆوی ته‌ماته رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینC و كانزای سروشتی تێدایه كه بۆ له‌ش پێویسته و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره و قه‌بزی ده‌كات.
ـ ئه‌م توێژینه‌وانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خواردنه‌وه‌ی ئاوی ته‌ماته به به‌رده‌وامی خوێنبه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه و رێگه له نه‌خۆشی شه‌كره و نۆره‌ی مێشك ده‌گرێت.
ـ یه‌كێتی تر له سوده‌كانی ئاوی ته‌ماته راگرتنی هاوسه‌نگی له‌ش و دابه‌زاندنی رێژه‌ی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی دوو ماده‌ی لیكۆپین و كارۆتین كه وه‌ك دژه ئۆكسانێك له له‌شدا كار ده‌كات.
ـ له ژنانیشدا رێژه‌ی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ی دیواری ره‌حم و كۆ ئه‌ندامی هه‌رس و كه‌مخوێنی و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له پیاواندا كه‌م ده‌كاته‌وه و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات.