=
13/07/2014 11:41
له‌و كێشانه‌ی كه زۆربه‌ی رۆژووانان له مانگه ره‌مه‌زاندا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ده‌ركه‌تنی كه‌رش یان ورگه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خواردنی ژه‌می گه‌وره له خۆراكی چه‌ور و شیرینیه‌كانه كه ته‌ندروست نیه بۆ له‌ش.
به‌مجۆره ده‌توانن رێگه له دروست ئه‌م كێشه‌یه بگرن:
1ـ خواردنه‌وه‌ی كوپێك چای سه‌وز رۆژانه بۆ ده‌ردانی چه‌وری و ژه‌هری له‌ش.
2ـ خواردنی بڕێكی زۆر له ماست كه خۆراك و وزه‌ی له‌ش دابین ده‌كات و هه‌ست به تێری ده‌كات.
3ـ نه‌خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له‌كاتی به‌ربانگ.
4ـ نووستنی دوای خواردنی خۆراك باش نییه به‌تایه‌بتی ئه‌گه‌ر خۆراكی چه‌ور به رێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت.
5ـ توێلكی سێ‌و یارمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی ریخۆڵه‌كان ده‌دت كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ كوپێك ئاوی گه‌رم بیخۆنه‌وه.
6ـ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م خۆراكانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئاوسانی سك وه‌ك نۆك و فاسۆلیا و نیسك و مۆز و شیرینی.
7ـ جوتنی خۆراك به باشی له‌كاتی نانخواردن و به‌خێرا نانخواردن ده‌بێته هۆی ئاوسانی سك.
8ـ دانیشتن به شێوه‌ی دروست به‌تایبه‌تی دانیشتنی ماوه درێژ له ماڵه‌وه یان كاركردن.
9ـ راهێنانی وه‌رزشی تایبه‌ت به سك بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك رۆژانه بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی سك.