=
13/07/2014 11:43
تینوێتی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه له رمه‌زاندا به رۆژوو ده‌بن، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاره‌كه‌یان له رۆژدایه و ماندوو بونێكی زۆری پێویسته، پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ند ئامۆژگاریه‌كیان بۆ ڕۆژوه‌وانان ئاماده كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر هه‌ست به تینوێتی بكه‌ن ، ئه‌وانیش بریتین له:
1- دوركه‌وتنه‌وه له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی تونن و رێژه‌یه‌كی زۆر به‌هارات له پێكهاته‌كه‌یاندایه ، به تایبه‌تی له ژه‌می پارشێودا.
2- خواردنی رێژه‌یه‌كی باشی میوه و سه‌وزه‌ی تازه له شه‌واندا و له پارشێویدا، چونكه میوه و سه‌وزه‌ی تازه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو و ماده‌ی خۆراكی له پێكهاته‌كه‌یدایه كه رێگره له تینوێتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
3- له شه‌ودا به پچڕ پچڕی رێژه‌یه‌كی كه‌م ئاو بخورێته‌وه.
4- كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له خواردندا به گشتی و له زه‌ڵاته‌دا به تایبه‌تی و به‌كارهێنانی لیمۆ و ئاوی لیمۆ به به‌رده‌وامی.
5- له پارشێودا ئاوی زۆر نه‌خورێته‌وه، چونكه ئه‌و ئاوه زۆره پاش چه‌ند كاتژمێرێك گورچیله‌كان له رێگه‌ی میزه‌وه فڕێیده‌ده‌نه ده‌روه‌ی له‌ش و هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر تینوێتی نابێت.
6- دووركه‌وته‌وه له خواردنی خواردنه سوێره‌كان وه‌كو ماسی ناو ده‌ریا سوێره‌كان، چونكه ئه‌و جۆره خۆراكانه پێویستی له‌ش به ئاو زیاد ده‌كه‌ن.
7- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی ره‌نگ و شه‌كری به رێژه‌یه‌كی زۆر تێدایه، له بری ئه‌وه باشتره شه‌ربتی میوه‌ی تازه بخورێته‌وه.
8- خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆری شوتی و كاهوو به‌هۆی زۆر ئاو و مادده‌ی خۆراكی تێیدا ، كه واده‌كات رۆژوه‌وان كه‌متر هه‌ست به تینوێتی نه‌كات.