=
13/07/2014 12:12
خانمانی هیندی و ئه‌ستێره‌كانی بۆڵیۆد به تایبه‌تی خاوه‌نی له‌شولارێكی رێكوپێكن و سه‌ره‌ڕای جوانی روخساریان، ئه‌م نهێنیه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
بیبه‌ری سوور بۆ شۆخ و شه‌نگی و رێكی له‌شولار:
بیبه‌ری سوور كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی و به‌هێزی له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته و رێكی له‌شولار داده‌نێت، ئه‌مه به سووتاندنی كالۆری بۆ هاوسه‌نگی راگرتنی له ماوه‌ی 80 خوله‌كدا كه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی كێشی زیاده و ته‌ندروستی له‌ش ده‌پارێزێت.
به‌ڵام كێشه له خواردنی بڕێكی زۆری ناوه‌ڕاستی بیبه‌ر دایه، به‌هۆی توندیه‌كه‌ی، بۆیه له به‌ریتانیا به فرۆشتنی كه‌پسولی بیبه‌ری سوور ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.
ـ زه‌رده‌چه‌وه بۆ پێست كاریگه‌ره:
زه‌ره‌چه‌وه مادده‌یه‌كی تری جوانیه كه جوانی و گه‌شانه‌وه به پێست ده‌به‌خشێت و خانمانی هیندی بۆ خۆراكه‌كانیان به‌كاری دێنن و له وڵاتی هیندستاندا كه‌متر هه‌یه كه روخساریان زیپكه‌ی لێبێت.
هه‌روه‌ها نهێنی له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌هاراتی ناسراوه له‌م وڵاته‌دا كه له جۆری زه‌رده‌چه‌وه‌كه‌ی سه‌لمێنراوه كه نه‌ك ته‌نیا روخسار خانمان به ساف و بێ خه‌وش ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵكو سودێكی دیكه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گه‌شاوه‌یی و نه‌رمی به روخساریان ده‌به‌خشێت.