هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدی شاری هه‌ولێر له تازه‌ترین به‌رهه‌میدا رووخساری خۆی له شێوه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) نیشان ده‌دات.
هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری كۆمیدی حه‌مكۆ كه ئێستا له شاری هه‌ولێر داده‌نیشێت، له تازه‌ترین به‌رهه‌می خۆیدا كه فیلمێكی كۆمیدی-سیاسیه، رووخساری خۆی له شێوه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌پۆشێت و به‌ئاڵای داعشه‌وه رۆڵی كه‌سێكی ئه‌و گروپه ده‌بینێت.
حه‌مكۆ ناوی (محه‌مه‌د)ه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: “من كه‌سێكی موسڵمانم و له پێناو چه‌سپاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كارده‌كه‌م و به‌ڵام دژی تیرۆرم”.