-
12/07/2014 06:11
سودی ڕاهێنانى وه‌رزشی پێش خواردنى ئێواران
زورترين
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى به‌ریتانى ده‌رخستووه ، كه ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی پێش خواردنى ژه‌مه خۆراكى ئێواران ، ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كى گه‌وره یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش بدات ، سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ئاستى چه‌ورى له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه .
توێژه‌رانى به‌ریتانى ته‌نیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه ڕاهێنانى وه‌رزشی یان ڕۆیشتن به‌پێ یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشی له‌ش بدات ، به‌لكۆ وتیشیان كه ئه‌م وه‌رزشه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى له‌ناو خوێندا ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مه‌ترسیدارى خوێن كه‌متر ده‌بێته‌وه .
به‌پێی هه‌والى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، ئه‌مه یه‌كه‌مین جۆرى لێكۆلینه‌وه‌یه كه كاریگه‌رى ڕاهێنانى وه‌رزشی پێش خواردنى ژه‌مى ئێوان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش و چه‌ورى ناو خوێنى هه‌بێت .