=
14/07/2014 02:45
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و رێژه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه ئافره‌تان رۆژانه چه‌ند قسه و وشه به‌كارده‌هێنن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا پسپۆڕێكی ده‌روونناسی توركی ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ژنان له چركه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیانه‌وه خێراتره له پیاوان، رۆژانه دوو هێنده‌ی پیاوان قسه‌ده‌كه‌ن و وشه به‌كارده‌هێنن.
تانه‌ر سوراڵ پسپۆڕێكی ده‌روونناسی توركییه، ناوبراو له‌لێكۆڵینه‌ویه‌كی تایبه‌تی كه ئه‌نجامیداوه له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زه‌كانی ژن و پیاو، ده‌یخاته‌روو "گه‌شه‌كردنی شه‌ویلاكه‌ی كچان ته‌نانه‌ت له‌و قۆناغه‌دا كه هێشتا له سكی دایكیاندان خێراتره له كوڕان هه‌ر بۆیه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م ده‌ركه‌وتووه ئافره‌تان به‌گشتی رۆژانه 24 هه‌زار وشه به‌كارده‌هێنن".
سوراڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه "ئه‌و ژماره‌یه بۆ پیاوان به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند 12 هه‌زار وشه‌یه، واتا نیواو نیوی به‌كارهێنانی وشه‌ی ئافره‌تانه".
هاوكات پسپۆڕه ده‌روونناسه توركه‌كه روونیشده‌كاته‌وه كه ژنان دڵناسك و هه‌ستیارترن له‌چاو پیاوان بۆیه "گه‌ر دڵیان بشكێت به ئاسانی چاك نابێته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له سه‌ر ده‌روونیان داده‌نێت"