-
14/07/2014 03:00
ژن‌و مێردێكی به‌ریتانی به‌درێژایی پێنج ساڵ ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌یان شارده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی (دیلی میرور)، (بیك لاكستون)ی (46) ساڵ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی (كیران كوبر) (44) ساڵ هه‌ستان به‌شاردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌یان له‌هه‌موو خه‌ڵك.
ته‌نها كه‌سه زۆر نزیكه‌كانی خۆیان نه‌بێت، تا گه‌وره‌ی بكه‌ن له‌كه‌شوهه‌وایه‌كدا كه دوور بێت له‌هیچ جیاوازییه‌كی ڕه‌گه‌زیی، تا ته‌مه‌نیشیان نه‌گه‌یشته پێنج ساڵی ئاشكرایاننه‌كرد كه ئیتر چووه قوتابخانه‌و له‌وكاته‌دا ده‌ریانخست كه ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌یان كوڕه، تا ئه‌و ته‌مه‌نه به‌حه‌زی منداڵه‌كه‌یان جلوبه‌رگیان له‌به‌رده‌كرد، جار هه‌بوو جلی كچانه‌ی له‌به‌رده‌كرد، دواتریش ده‌یگۆڕی به‌كوڕانه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌لبه‌یان دایكیان ده‌ڵێت،"هه‌رگیز نه‌مانویستووه فشار بخه‌ینه‌سه‌ری، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگبوو كه خاوه‌نی په‌یوه‌ندی باش‌و هاوڕێی باشی هه‌بێت، له‌ماڵه‌وه‌ش یاری كوڕانه‌و كچانه‌شمان بۆ دانابوو".