=
14/07/2014 03:04
منداڵان به‌هۆی ئاوازی ده‌نگ و شێوازی قسه‌كردنی دایكیانه‌وه له قسه‌كانیان تێده‌گه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گرینگی هه‌بێت به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی نووسیویه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه ژماره‌یه‌ك زانای كۆلێژی ده‌روونناسی له زانكۆی كاردیف ئه‌نجامیان داوه، ده‌ریده‌خات منداڵان له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا كارلێك له‌گه‌ڵ ده‌نگی دایكیاندا ده‌كه‌ن له رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی شێوازی قسه‌كردن و ئاوازی ده‌نگیانه‌وه جا دایكیان به هه‌ر زمانێك قسه بكات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا دایكان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌دوان و ئاماژه‌یان به هه‌ندێك یاری ده‌كرد و رێنماییان ده‌كردن و ئه‌م كاره سه‌ره‌تا به زمانی ئینگلیزی و پاشان به زمانی یۆنانی دووباره كرایه‌وه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت، منداڵه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به زمانی قسه‌كردن و ئاخافتنی دایكیان بده‌ن، ته‌نیا له رێگه‌ی ئاوازی قسه كردنیانه‌وه لێیان تێده‌گه‌ن و وه‌ڵامی دایكیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه (دكتۆر میریدیس گایتس) گوتی “ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌ریده‌خات ئه‌وه‌یه كه منداڵان ده‌توانن له ئاوازی ده‌نگی دایكیان تێبگه‌ن. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ره‌قی و قسه‌ی ناخۆش له‌لایان هه‌ستی پێ ناكرێت ئه‌گه‌ر به ئاوازێكی نه‌رم قسه بكه‌ن.”
گایتس گوتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه پێویسته دایك و باوكه‌كان له‌وه نه‌ترسن چی ده‌ڵێن به‌رامبه‌ر منداڵه یه‌ك ساڵانه‌كانیان به‌ڵكو بایه‌خ به ئاوازی ده‌نگیان بده‌ن.