=

14/07/2014 12:38

 

سەرۆكی سازمانی ئاشتی لە ئەوروپا رای گەیاند هەوڵ دەدات سێوی مێخەكرێژ وەكو سیمبولی ئاشتی و خۆشەویستی بكاتە ئەندامی ئاشتی جیهانی  

خاوەنی پرۆژەی سێوی مێخەكرێژ سەیوان سەعیدیان و بەڕێوەبەری كۆمپانیای "ڤین سێو" ئاراس هوشەنگ و بەڕێوەبەری پڕۆژە فرمێسك رەحیمزادە لەگەڵ وەفدێكی سویدی كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی سازمانی ئاشتی ئەوروپا و ئەندامی ئاشتی خوازانی جیهان كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا سەیوان سەعیدیان بۆ وەفدە سویدییەكە رای گەیاند كە لەداهاتوودا كۆمەڵێك پرۆژەی سێوی مێخەكرێژ وەكو سیمبولی ئاشتی و خۆشەویستی لە ئاستی جیهانیدا بەڕێوە دەچن.

ناردنی٥٠٠٠سێوی مێخەكڕێژ لە هەڵەبجەوە بۆ هیرۆشیما و دروستكردنی مۆنۆمێنتێك لە هیرۆشیما بۆ هەڵەبجە، دروستكردنی چل هەزار سێوی مێخەكڕیژ و ناردنی بۆ بنەماڵەی چل هەزار كوژراوی شەڕی نێوان ئەرتەشی تورك و پەكەكە و هەروەها ساڵانە لە رۆژی ١٤/٤ هەزار و یەك سێو بۆ ئەو وڵاتانە دەنێرێت، كە تووشی ئەنفال و ژینۆساید كراون.

هاوکات تۆماس مەگنسۆن وەكو سەرۆكی وەفدەكە رای گەیاند "هەوڵێكی جدی دەدەین بۆ ئەوەی پرۆژەی سێوی مێخەكرێژ و خاوەنەكەی بكەینە ئەندام لە رێكخراوی ئاشتی جیهانی،

ئەو باسی لەوەش كرد كە كۆنگرەی ئاشتی جیهانی ئەمساڵ لە بۆسنیا دەكرێت و جەختیشی کردەوە  كە ئەو سێوە هەموو تایبەتمەندییەكانی بۆ چوونە ناو ئەو رێكخراوەیە هەیە. لەلایەكی تر سەرۆكی سازمانی ئاشتی ئەورووپا تۆماس مەگنسۆن رای گەیاند كە وەكو سەرۆكی سێ خول لە رێخكراوی ئاشتی جیهانی پرۆژەی سێوی مێخەكرێژ وەكو هێمایەك لە ئاشتی و خۆشەویستی بە كۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەناسێنێت
شایانی باسە  پێدانی پرۆژەی سێوی مێخەكرێژ وەكو هێمای ئاشتی و خۆشەویستی تەواو كوردییە و سێوەكە بۆ ماوەی سەت ساڵ وەكو خۆی دەمێنێتەوە و سەرجەم سێوەكانیش لەلایەن ئاوارە رۆژئاواییەكانی دانیشتووی هەرێم مێخەكڕێژ دەكرێن.

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a free websiteWebnode