-
14/07/2014 12:54
نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لەباوترین نەخۆشییەکانی جیهان کە زۆرترین کەس بەهۆیەوە دەمرن، لەئێستادا لەسەرانسەری جیهاندا (٥٠)هەزار کەس پێویستییان بەگۆڕینی دڵە بەڵام ساڵانە تەنها (٥٠٠٠) چاندنی دڵ دەکرێت. یەکەم چاندنی دڵ لەساڵی (١٩٦٧)دا لەشاری کیپ تاونی ئەفریقای باشور ئەنجامدرا، کە لەو نەشتەر گەرییەدا دڵی کچێکی ٢٧ ساڵان بۆ پیاوێکی ٥٥ ساڵە گوازرایەوە بەداخەوە پیاوەکەش تەنها (١٨) رۆژ دوای نەشتەرگەرییەکە ژیا، لەڕاستییدا زۆربەی نەشتەرگەرییە سەرەتاییەکانی دڵ شکەستیان دەخوارد، کە هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕایەوە بۆ نەبوونی چارەسەری پێویست، بۆ کرداری رەد کردنەوەی لەش. لەئێستادا ئەگەری وەرگرتنی لەش بۆ ساڵی یەکەم (٩٠%)و بۆ پێنج ساڵی یەکەم (٧٥%)ە.