-

16/07/2014 08:37

خانمەکەم بۆ ئەوەی لە هاویندا پلەی گەرما نەبێتە هۆی تێکدانی مکیاجەکەت باشتر وایە پەێرەوی ئەم ئامۆژگارییە بکەیت:

1 . ئەساسێکی کەم بکە و هەوڵ بدە پاشان ئەساسی وشک بکەیت بەسەریدا تا بە تەواوەتی جێگیر بێت و هەروەها گەرما نەبێتە هۆی شێواندنی.

2. ئەو ماسکارایانە بە کاربهینە کە دژە ئاون، هەتا بە پلەی گەرما نەتوێنەوە بڵاونەبیتەوە بە چاوتدا.

3. زیاتر مکیاجە ڕەنگ کاڵەکان بەکاربهێنە چونکە لە هاویندا ئەم ڕەنگانە جواترن.

4.بە سوراوەکەت ڕەنگەکەی کاڵ بێت و دەبێت جۆرەکەی باش بێت و ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە چونکە لەم وەرزەدا دەم وشک دەبیت و سوراوەکەت زوو لادەچیت.

5. وا جوانترە پاش سوراوی سور یان پەمەی سوراوی بریقەدار ” لەماع” بەکاربهێنیت.

6. دوربکەوەرە لە چونە بەرخور چونکە لەگەڵ ئەوەی زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە پێستت لە هەمانکاتیشدا مکیاجەکەت لێدەکاتەوە.

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Make a free websiteWebnode