لەكاتێكدا ئامادەبووانی یەكێك لە ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری بە سەماكردن خۆشییان دەردەبڕی، بووكەكە هەموویانی تووشی سەرسوڕمانكرد بەهۆی ئەوەی لە خۆشی هاوسەرگیرییەكەی بە رەشاش دەستی بە تەقەكردن كرد.
وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، بووكەكە، كە كچێكی گەنجە، لەوپەڕی دڵخۆشیدایە و لەوانەیە دڵخۆشییە زۆرەكەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، كە جگە لەوەی بە دڵدارەكەی گەیشتووە، چانسی ئەوەشی هاتەبەردەم تەقەی خۆشیبكات.
ئامادەبوان بەهۆی دەنگی تەقەكانەوە گوێی خۆیان تووندگرتووە و هەندێكیشیان هانی دەدەن تاوەكو بەردەوامبێت، دوای تەواوبوونی گولـلەكانیش هەلهەلە و سەما و خۆشی دەستپێدەكاتەوە.
زۆربەی ئەو كەسانەی گرتە ڤیدیۆییەكەیان بینیوە، باس لەوەدەكەن پێویستە هاوسەری ئەم كچە كەسێكی هۆشیاربێت و هەمیشە دووجار بیربكاتەوە پێش ئەوەی داوایەكی رەتبكاتەوە، بەهۆی توانا و حەزی زۆری ژنەکەی لە بەكارهێنانی چەك.