-
16/07/2014 09:50
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار پێویسته خانمان گرنگی به روخسار بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌نگی سروشتی بۆ روخسار و رزگار بوونی له وشكی وه‌رزی زستان.
خانمان ده‌توانن به‌م 7 رێگه ئاسان و چالاك بۆ پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌نگی روخسار:
1ـ خواردنه‌وه‌ی ئاو: رێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ پاراستن و ته‌ندروستی روخسار و كه‌می ئاو ده‌بێته هۆی وشكی پێست. هه‌وڵ بده‌ن رۆژانه 8 په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه.
2ـ نوێ كردنه‌وه‌ی پێستی روخسار بۆ مه‌به‌ستی رزگار بوونی پێست له خانه مردووه‌كان و وشكی له وه‌رزی زستان به به‌كارهێنانی ماسكه سروشتیه‌كان.
3ـ شێداركه‌ره‌وه: دوای به‌كارهێنانی نوێكردنه‌وه‌ی روخسار به به‌كارهێنانی كرێمی شێداركه‌وه پێست ده‌گه‌شێته‌وه.
4ـ زه‌یتی منداڵ: كه ده‌بێته هۆی نه‌رم كردنه‌وه‌ی پێست و دوای وه‌رزی زستان پێستی روخسار ته‌ڕ ده‌كاته‌وه.
5ـ پاراستنی له‌ش به به‌كارهێنانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه ده‌بنه هۆی جوانی و نه‌رمی له‌ش له گه‌رماوی ماڵه‌وه‌دا و ده‌ردانی چه‌وری له‌ش.
6ـ خواردنی خۆراكی ته‌ندروست كه یارمه‌تی پاراستنی له‌ش ده‌دات وه‌ك خه‌یار و مه‌عده‌نوس و ماسی كه روخسار به شێداری ده‌هێڵنه‌وه.
7ـ ڤیتامینه سه‌ره‌كیه‌كان:
وه‌ك ڤیتامین A و Cو زینك و كانزاكانی تر كه بۆ ته‌ندروستی له‌ش پێویستن و جوانی به روخسار ده‌به‌خشن.