-

17/07/2014 11:30

20140715193957791037.jpg
ئاتای باسی لەوە كرد كە ئەو كەسەی لە رەمەزاندا بۆ پارشێو هەڵدەستێ، بەلایەنی كەمەوە كاتی خەوی بۆ یەك سەعات بەش دەكا، بۆیە دەتوانێ لە ماوەی رۆژدا قەرەبووی خەو بكاتەوە.
 
گوتیشی: "كەسانی بە تەمەن دەتوانن دوای نیوەڕوان بە نیو سەعات خەوتن قەرەبووی خەوەكانیان بكەنەوە، ئەو كەسانەی كار دەكەن بەهۆی نەبوونی كاتەو ناتوانن دوای نیوەڕوان سەرخەو بشكێنن، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی رۆژوو بگرن، خەوتنی باش گرنگە. هەروەها ئەوانەی بۆ پارشێو هەڵدەستن، خەوەكانیان بەش بەش دەبێ، قەرەبوو كردنەوەی ئەو خەوەش بۆ ئەو كەسانەی كار دەكەن سەختە. پیشنیاری ئەوەشیان بۆ ناكەین دوای تەواوبوونی كاتی كار بخەون، چونكە رەنگە ئەو كەسەی سەرلەئێواران دەخەوێ، شەو نەتوانێ بخەوێتەوە. پێشنیاری ئێمە بۆ ئەو كەسانەی كار دەكەن و هەڵدەستن بۆ پارشێو و بە رۆژیش كارەكەیان ماندوویان دەكا، زوو خەوتنە. بۆ ئەوەی بەلایەنی كەمەوە بتوانێت 6-7 سەعات بخەوێ، دەتوانێ یەك دوو سەعات كاتی خەوتنی پێشبخا. چونكە باش خەوتن رۆژووگرتن ئاسان دەكا."
 
ئاتای جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە نەوخەوتن تا كاتی پارشێو رەنگە زۆر كاریگەری نەرێنی فەلسەجهی وەك نەمانی وریایی و خەوبردنەوە لە رۆژدا لەسەر كەسەكە دروستبكا.

 

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a website for freeWebnode