-
12/07/2014 06:17
له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه به‌رده‌وام ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی به شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه ، ده‌كرێت یارمه‌تى مرۆڤ بدات به به‌خشینى به‌هره‌ى تازه‌و له‌گه‌ل چالاككردنى ئاستى هزرو توانایی بیركردنه‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌له كه‌سێك ئه‌نجامدراوه ، دواتر به‌شداربوان كران به دوو كۆمه‌له‌وه ، كۆمه‌له‌ى یه‌كه‌م ئاستى بیركردنه‌وه‌یان لاوازبوو ، وه داوایان لێكراوه به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن ، كۆمه‌له‌ى دووه‌میش له‌هه‌مان ئاستدابوون ، به‌لام ئه‌وان داوایان لێكراوه حه‌بی پزیشكى بخۆن .
هه‌روه‌ها پاش چاودێرى كردنى ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه ، ئاشكرابووه ، كه ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام وه‌رزشیان كردووه ، ئه‌وا زیاتر سه‌ركه‌وتووتربوون له چالاكبوونى توانایی هزروبیركردنه‌وه‌یان و به‌ده‌ستهێنانى به‌هره‌ى تازه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى ته‌نها حه‌بی پزیشكیان به‌كارده‌هێنا .