.
12/07/2014 03:33
ئه‌و خۆراكانه‌ی ژه‌هری له‌ش له
مالبه ري زورترين
پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌شی مرۆڤ به‌هۆی ژه‌هر و میكرۆبه زیان به‌خشه‌كانه‌وه توشی , كێشه ته‌ندروستیه جیاوازه‌كان ده‌بێت , پسپۆڕانی بواری خۆراكیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ جۆری خۆراك هه‌ن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر زوو له‌ناو بردنی ژه‌هر و میكرۆبه‌كانی له‌ش هه‌یه.
چه‌ند پسپۆڕێكی خۆراكی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی لیستێكیان ئاماده كردووه , كه ئه‌و خۆراكانه‌ی تێدایه كه ژه‌هر و میكرۆبه زیان به‌خشه‌كانی له‌ش له‌ناوده‌به‌ن.
به‌ڕای ئه‌و پسپۆڕانه لیمۆ , یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و مزره‌مه‌نیانه‌ی كه سودێكی زۆری بۆ له‌ش هه‌یه , ده‌وڵه‌مه‌ندی لیمۆ به ڤیتامین سی وایكردووه كه , ژه‌هر و میكرۆبه زیان به‌خشه‌كانی له‌ش له‌ناوبه‌رێت و به تایبه‌ت , ژه‌هر و میكرۆبه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه په‌رداخێك شه‌به‌رتی لیمۆ سروشتی بخۆنه‌وه , بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری نه‌خۆشكه‌وتن له‌شیان پارێزراو بێت.
سه‌وزه‌ی جه‌رجیریش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ڤیتامین بی و مادده‌ی زینك , له‌ش پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هر و میكرۆبه زیان به‌خشه‌كان و , ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه جیاوازه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان سیریش سودێكی زۆری بۆ له‌ش هه‌یه , بونی مادده‌ی كبریتیك واده‌كات كه له‌ش له ژه‌هر وپاك بكاته‌وه و ڕێ له گه‌شه‌ی میكرۆبه زیان به‌خشه‌كان بگرێت.
دوای ژه‌مه‌كانی نان خواردنیش , خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز , سودی بۆ له‌ش ده‌بێت , به‌هه‌مان شێوه له‌ش له ژه‌هر و میكرۆبی زیان به‌خش پاكده‌كاته‌وه , ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و مادده سود به‌خشانه‌ی له پێكهاته‌كه‌یدایه , به تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندی به ترشی فۆلیك.
<div justify;\"="" style="color: rgb(51, 51, 51); font-family: Tahoma; font-size: 12px; line-height: 19px; text-align: right; background-color: rgb(240, 241, 242);">س: knnc