34
09/07/2014 11:01
"پڕۆژەی وشیاری شێرپەنجەی مەمك و پشكنینی خۆیی لە هەرێمی كوردستان"، پرۆژەیەكی هاوبەشی هەردوو رێكخراوی دەنگی پیران و خێزان (VOP) و هاوپەیمانی ژنان لە پێناو دیموكراسی (WAFDI)یە، پرۆژەكە بە راوێژی سەنتەری وشیاری تەندروستی (Health eac) بە هاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان ئەنجامدراوه.
مانگی تشرینی یەكەم – ئۆكتۆبەر لە جیهاندا بە مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمك ناسراوە و لەو چوارچێوەیەدا دوو رێكخراوی ژنان پڕۆژەیەكی هاوبەشیان راگەیاند، لە بارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی پشكنینی خۆیی بۆ شێرپەنجەی مەمك و نیشانەكانی.
سلێمانی: لەم بەرهەمەی هەردوو رێكخراوی دەنگی پیران و خێزان (VOP) و هاوپەیمانی ژنان لە پێناو دیموكراسی (WAFDI) ژنان فێری ئەوە دەبن چۆن بۆ ناسینەوەی نیشانەكانی شێرپەنجەی مەمك پشكنینی خۆیی ئەنجام بدەن.