44
11/07/2014 10:03
حكومه‌تی ئیسپانیا خوێندنه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له 14 ساڵییه‌وه بۆ 16 ساڵی ده‌كات، ئه‌ویش دوای ڕێنماییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
(لایری باخێن) وه‌زیری ته‌ندروستی‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسپانیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شاره‌زای بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای پاراستنی منداڵان‌و زیادكردنی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرین له 14 ساڵییه‌وه بۆ 16 ساڵی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیاوه نه‌دراوه.
(لایری باخێن) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی یاسای هاوسه‌رگیری ئێستا ڕێگه به‌و لاوانه ده‌درێت كه ته‌مه‌نیان 14 ساڵه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌ویش دوای ڕه‌زامه‌ندی خێزانه‌كانیان.
له ده ساڵی ڕابردوودا (362) سێسه‌دو شه‌ست‌ودوو حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له‌نێوان لاوانی ته‌مه‌ن (14 بۆ 15) ساڵی له‌ئیسپانیادا ڕوویداوه.