45
11/07/2014 10:04
كه‌سانێك هه‌ن له سه‌ر ئاستى جیهانى كه به ئه‌نجامدانى كارى سه‌رنج راكیش و دروستكردنى كه‌لۆپه‌ڵى سه‌یر، ناوبانگێك بۆ خۆیان و وڵاته‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن ، هه‌ندێك جارانیش ئه‌و كارانه به شێوه‌یه‌كى سه‌رنج راكێش ئه‌نجام ده‌درێن و له لایه‌ن نوێنه‌رانى گێنسه‌وه ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵات ده‌كرێن.
ئه‌مجاره‌یان له وڵاتى چین و به ئاماده‌بوونى سه‌دان كه‌س ، له رووداوێكى كه‌م وێنه‌دا له جیهان ، ئافره‌تێكى چینى توانى له رێگاى پڕچى سه‌ریه‌َوه 6 ئۆتۆمۆبیل رابكێشێت.
چانگ تینگ تینگ ، ناوى ئه‌و ئافره‌ته به جه‌رگ و قاره‌مانه‌یه ، كه توانى به مه‌وداى 50 مه‌تر ، 6 دانه ئۆتۆمۆبیل به‌داوى خۆیدا رابكێشێت.