=
12/07/2014 06:35
وەرزش خانمانی سپی پێست باشتر لە قەڵەوی دەپارێزێت
2012-08-05
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتوه مه‌شقی وه‌رزشی سودی زیاتری هه‌یه بۆ خانمانی سپی پێست وه‌ك له خانمه ئه‌سمه‌ره‌كان، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی (بریستول)ی به‌ریتانی له سه‌ر 1000 خانم ئه‌نجامدرا، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 14 ساڵیدابوە و ده‌ركه‌توه، چالاكی وه‌رزشی كه‌متر كاریگه‌ری ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێشی ئه‌سمه‌ره‌كان، به‌ڵام كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێشی سپی پێسته‌كان.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، كه ئه‌م ئه‌نجامه ده‌بێتە هۆی دڵه‌ڕاوێكێ له نێو خانمه ئه‌سمه‌ره‌كاندا، چونكه رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتر ده‌بێت تێیایاندا.
ده‌ریشكه‌وتوه ئەمه‌ریكیه ره‌ش پێسته‌كان، به رێژه‌ی 80% كێشیان زیاتر ده‌بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سپی پێسته‌كاندا.
ئەو توێژینەوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، هۆكاری ئه‌مه نازانرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی توخمه‌كان یان نا.