وه‌رزشی ئه‌یرۆبیك له‌بیر مه‌كه‌ن
زورترين
پزیشكانی نیوزله‌ندی له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن، مه‌شقه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌یرۆبیك بیر‌و هزری مرۆڤ فراوانتر‌و ژیرتر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سه‌لامه‌ت نیوز، پسۆڕانی نویزله‌ندی به‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو مه‌شقی وه‌رزشی ئه‌یرۆبیك ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ڕووی ژیری‌و چالاكیه هزریه‌كانه‌وه به‌چه‌ند پله‌یه‌ك له‌باشترن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و جۆره مه‌شقانه ئه‌نجام ناده‌ن.
هه‌ردوو پزیشك (هایل گوێنی‌و لیانا ماچادۆ) كه مامۆستان له‌زانكۆی ئۆتاگۆ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، مرۆڤ تاوه‌كو ته‌مه‌نی بۆ سه‌ره‌وه بڕوات توانا هزریه‌كانیشی به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چن، به‌لاَم مه‌شه‌قه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌یرۆبیك ده‌توانێت ڕێگری له‌خێرا لاوازبوونی ئه‌و توانایه‌ی مرۆڤ بكات له‌و ته‌مه‌نه‌دا‌و بیره‌وه‌ریه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌به‌هێزی بهێڵێته‌وه.
|