62
11/07/2014 12:43
من ماوه‌ی پێنج ساڵه خێزاندارم، دوو منداڵم له خێزانه‌كه‌م هه‌یه، به‌درێژایی ئه‌و پێنج ساڵه كێشه‌ی من و خێزانه‌كه‌م له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتنمان بووه، كه هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌زی پێی نیه، به‌رده‌وام پاساو ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌و ماندووه، یا ئاره‌وزوی نیه، ته‌نانه‌ت وایلێهاتووه من هه‌فتانه نزیكه‌ی یه‌كجار ده‌چمه لای، زۆرم هه‌وڵ له‌گه‌ڵیدا به ڕێگه‌ی ده‌روونی و لاشه‌یی و ته‌نانه‌ت به پێدانی دیاری و زۆر ڕێگای تر لێی نزیك ببمه‌وه، به‌ڵام هێچ كه‌ڵكی نه‌بووه!
زیاتر له جارێك پرسیارم لێكردووه له ڕاستی هۆكاره‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و له وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕاده‌كات، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیستا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته لێی دووركه‌وتمه‌وه و له نزیكیه‌وه نه‌ده‌خه‌وتم و قسه‌ی نه‌رم و نیانم له‌گه‌ڵی نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌م كه من لێی تۆڕه‌م، بۆ لام هات و تووشی شۆكی"صدمه"ی كردم كاتێ پێی وتم: له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی له‌گه‌ڵم بووه هیچ هه‌ستێكی بۆم نیه و خۆشی ناوێم، بۆیه ناردمه‌وه ماڵی باوكی و په‌یوه‌نیم له‌گه‌ڵی پچڕاند، به دوامدا هات و داولی لێبووردنی كرد، هه‌ندێ بیانووی لاوازی ده‌هێنایه‌وه، بۆیه منیش له به‌ر خاتری منداڵه‌كانم كه شێتانه خۆشم ده‌وێن و له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌یان بینمه‌وه هێنامه‌وه‌و لای خۆم، به‌ڵام هه‌ر زوو هاوسه‌ره‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه سه‌ر هه‌مان خووی پێشوی، منیش ئه‌وه پێنجه‌م جاره داوای جیابوونه‌وه "ته‌لاق" ده‌كه‌م كه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه دواجاره!
به‌ڵام كێشه‌كه‌ی من له‌وه‌دایه كه منداڵه‌كانم زۆر خۆشده‌وێ، ناتوانم به‌بێ ئه‌وان بژیم، ئه‌وان سه‌رمایه‌ی منن و به‌هه‌مان شێوه ژنه‌كه‌شم خۆشده‌وێ، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ئه‌و وایكرد خۆشه‌ویستییه‌كه‌م بێته رق لێبوونه‌وه!
تكایه یارمه‌تیم بده‌ن كه چی بكه‌م؟ ئایا پاریزگاری له‌و كه‌مه پیاوه‌تی و شكۆدارییه بكه‌م كه تیام ماوه، یا وازی لێبێنم ؟ یا ده‌ست به‌رداری هه‌موو شتێ بم له پێناو مناڵه‌كانم ؟
وه‌ڵام :
الحمدُ لله، والصلاه‌ُ والسلام علی رسول الله، وعلی ێ‌له وصَحْبه ومَن والاه، أما بعدُ:
به جێنه‌گه‌یاندنی مافی هاوسه‌رێتی و نه‌دانی مافی پیاو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی (جیماع)، به‌داخه‌وه كه ئێوه له هه‌ڕه‌تی لاوێتی و گه‌نجیدان، زۆرێك له ئافره‌تان وان به‌رامبه‌ر مێرده‌كانیان، كه ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی له فه‌رمووده‌دا هاتووه فریشته‌كان دوعای خراپی بۆ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ((والژی نفْسی بِێده، ما مِن رجل یدعو امرأته إلی فراشِها فتأبَی علیْه، إلا كان الژی فی السما‌و ساخگًا علیها، حتی یرْچی عنها))؛ رواه مسلم عن أبی هریره.
وه له هه‌ردوو صحیحیش دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ((إژا دعا الرجلُ امرأته إلی فراشِه فأبتْ أن تجی‌و، فبات غچبان علیها، لعنَتْها الملائكه‌ُ حتی تُصبح)).
وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ((پلاپه لا تُقبل له‌م صلاه، ولا تصعد له‌م إلی السما‌و حسنه: العبد اڵابق حتی یرجع، والسكران حتی یصحو، والمرأه الساخگ علیها زوجها حتی یرچی))؛ رواه ابن خزیمه وابن حبان والگبرانی فی "اڵاوسگ ..
ئه‌م فه‌رمودانه دڵ و ده‌روونی ئافره‌تی بڕوادار ده‌هه‌ژێنی په‌یامبه‌رمان داوا له ئافره‌تان ده‌كات كه گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كانیان بین و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌وه‌ی كه كه ڕازیبوونی پیاوه‌كانیان لێیان به‌هه‌شتیان پێده‌دات وه‌ك پاداشت، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لوْ أمرْتُ أحدًا أنْ یسجدَ ڵاحدٍ، ڵامرْتُ المرأه أن تسجدَ لزَوْجها؛ ولو أنَّ رجلاً أمَرَ امرأته أن تنقڵ مِن جبل أحمر إلی جبل أسود، ومن جبل أسود إلی جبل أحمر، لكان نولها أن تفعل))؛ رواه أحمد وابن ماجه
له سونه‌نی ئیبن ماجه له عه‌بدوڵای كوڕی ئه‌وفی خوا لێی ی ڕازیبێت ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ((لو كنتُ ێ‌مرًا أحدًا أن یسجدَ لِغَیْر الله، ڵامرْتُ المرأه أن تسجدَ لزَوْجها، والژی نفس محمدٍ بیده، لا تُۆدِّی المرأه حقَّ ربِّها حتی تۆدِّی حق زوْجها، ولو سألها نفسها وه‌ی علی قتب، ڵم تمنعه)).
پرسیار له شێخی ئیسلام ئیبن تیمیه كرا ده‌رباره‌ی پیاوێك كه خێزانه‌كه‌ی به ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بێت و شه‌وه‌كه‌ی شه‌ونوێژ ده‌كات، كاتێك پیاوه‌كه‌ی بۆسه‌رجێی بانگی ده‌كات به ده‌میه‌وه ناچێ و شه‌و نوێژ و ڕۆژووه‌كه‌ی پێش داوای مێرده‌كه‌ی ده‌خا. ئایا ئه‌مه ڕێپێدراوو جائیزه؟ بێگومان نه‌خێر كه ئه‌مه رێی پێنه‌دراوه به‌ڕای زۆرینه‌ی مسوڵمانان ، چونكه له‌سه‌ری واجبه گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كه‌ی بێت كاتێك داوای سه‌رجێی لێده‌كات، ئه‌مه‌ش فه‌رزێكه له‌سه‌ری به‌ڵام به‌ڕۆژوو بوون و شه‌ونوێژ كردن سونه‌ته چۆن ده‌بێت ئافره‌تێكی ئیماندار سونه‌ت پێش فه‌رز بخات، له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم دا هاتووه كه بوخاری و موسلم له ئه‌بو هوره‌یره خوالێی ڕازیبێت ڕیوایه‌تیان كردووه، كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ((لا یحلُّ للمرأه أن تصومَ وزَوْجها شاهدٌ إلا بإژنه، ولا تأژن فی بیته إلا بإژنه))، واته: جائیز نیه ئافره‌ت به‌بێ ڕازی كردنی پیاوه‌كه‌ی به‌ڕۆژوو بێت وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ویش نابێت له‌ماڵ بچێته ده‌ره‌وه. وه له ڕیوایه‌تێكی تر دا به‌و شێوه‌یه هاتووه:(لا تصوم امرأه‌ٌ وزوجها شاهدٌ یومًا مِنْ غَیْر رمچان إلا بإژنه) واته: نابێت ئافره‌ت به‌ڕۆژووبیت به‌بێ ڕێپێدانی پیاوه‌كه‌ی جگه له ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زان .
پێغه‌مبه‌رمان نه‌هی له‌وه كردووه كه ئافره‌ت نابێ به‌بێ پرسی پیاوه‌كه‌ی به‌ڕۆژووبێت، ئه‌ی ده‌بێت كاتی داوای سه‌رجێیی لێبكات حاڵی چۆن بێت؟!
له هه‌ردوو صحیحدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : ((إژا دعا الرجلُ المرأه إلی فراشِه فأبتْ، لعنَتْها الملائكه‌ُ حتی تصبح))
واته: گه‌ر پیاوێك داوای سه‌رجێیی له خێزانه‌كه‌ی كرد و ژنه‌كه به‌ده‌میه‌وه نه‌چوو فریشته‌كان نه‌فرینی لێده‌كه‌ن تا ڕۆژده‌بێته‌وه. وه له ڕیوایه‌تێی تردا هاتووه((إلا كان الژی فی السما‌و ساخگًا علیها حتی تصبح) واته: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه تابه‌یانی بێزاری ده‌رده‌بڕێ لێی، وه خوای په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێ : ﴿ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِڤَاتٌ لِلْغَیْبِ بِمَا حَفِڤَ اللَّه ﴾ [النسا‌و: 34]، ئافره‌تی چاك ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كه‌یه‌تی، بۆیه ئه‌و كاته‌ی پیاوه‌كه‌ی داوای سه‌رجێی لێده‌كات به‌ده‌میه‌وه ده‌چێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ﴿ ۆاللَّاتِی تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِڤُوهُنَّ ۆاهْجُرُوهُنَّ فِی الْمَچَاجِعِ ۆاچْڕبُوهُنَّ فَإِنْ أَگَعْنَكُمْ فَڵا تَبْغُوا عَڵیْهِنَّ سَبِیلاً ﴾ [النسا‌و: 34]، ئافره‌ت دوای دانی مافی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ریه‌تی حه‌قی پیاوه‌كه‌ی بدات، له فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم دا هاتووه((لوْ كنْتُ ێ‌مرًا أحدًا أنْ یسجدَ ڵاحدٍ ڵامَرْتُ المرأه تسجدَ لزوجها؛ لعِڤَم حقِّه علیها)) واته: گه‌ر ڕێگه‌م بدا با كه تاكه كه‌سێك بتوانێ سوجده بۆ یه‌كێكی تر ببا ئه‌وا داوام ده‌كرد ژن سوجده بۆ پیاوه‌كه‌ی ببات. وه ئه‌و كاته‌ی كه ژنان ده‌رباره‌ی جیهاد و ماڵ به‌خشینی پیاوان پرسیاریان كرد و كه‌ئه‌وان ناتوانن بیكه‌ن؟ فه‌رمووی : ((حُسْن فِعْل إحداكنَّ یعْدل ژلك)، واته ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت ڕه‌وشت باش و چاك بێت به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه‌ی ئه‌وه خوای له خۆی ڕازیكردووه پێویست به‌وه ناكات بیكات كه پیاوان ده‌یكه‌ن .
ده‌رباره‌ی لێدانیش ئه‌و كاته‌ی ژن به‌ده‌م داواكاری پیاوه‌كه‌ی بۆسه‌ر جێی ناچێت، ئه‌وه پێویسته سه‌ره‌تا ئامۆژگاری بكات، به‌ڵام گه‌ر هه‌ر به‌ده‌میه‌وه نه‌چوو و ئامۆژگاری له‌گه‌ڵی بێ‌سود بوو، ئه‌وه به ژنهینان به‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی لیبكه، گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه مافی خۆته ژن بێنی، چونكه كارێكه شه‌رع ڕێگه‌ی داوه‌و به‌مه‌رجێك دادپه‌روه‌ر بیت له نێوانیاندا وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : ﴿ فَانْكِحُوا مَا گَابَ ڵكُمْ مِنَ النِّسَا‌وِ مَپْنَی ۆپُڵاپَ ۆرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَۆاحِدَه‌ً أَوْ مَا مَڵكَتْ أَیْمَانُكُمْ ژَلِكَ أَدْنَی أَلَّا تَعُولُوا ﴾ [النسا‌و: 3].