66
11/07/2014 12:56
ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكی جیناتی به‌رپرس له دڵخۆشی و كامه‌رانی ژنیان دۆزیه‌وه و ناوی (MAOA) لێناوه كه هه‌ست به ئارامی دڵخۆشی لای ژنانی پێگه‌یشتو زیاده‌كات.
د.هنیان شین، سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له تیمێكی توێژه‌رانی زانكۆی باشوری فلۆریدا و زانكۆی كۆڵۆمبیا و په‌یمانگای پزیشكی ده‌رونی ویلایه‌تی نیۆرك پێكهاتبون، ئاشكرایكرد: ئه‌و جینه هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاوان نییه و دلخَۆشیان ناكات.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه؛ ئه‌و جینه په‌یوه‌ندی به‌هه‌ندێك باره‌وه هه‌یه وه‌كو خواردنه‌وه كحولیه‌كان و هه‌ستی توندوتیژی و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و جینه‌ش به‌ره‌نگاری ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌بێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ستی دڵخۆشی و كامه‌رانی لای ژنان زیاده‌كات.
تیمی لێكۆڵه‌ر شیكاری ترشی ناوه‌كیان بۆ (193) ژن و (152) پیاو كرد و به‌راوردی هه‌ستی دڵخۆشیان كرد لای هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنانه‌ی رێژه‌یه‌كی زیاتر جینی (MAOA)یان هه‌یه، زیاتر دڵخۆشن له‌وانه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌متریان هه‌یه و به به‌راورد به پیاوانیش هه‌ستی دڵخۆشی و كامه‌رانیان زۆر زیاتر بو.