71

12/07/2014 03:26

ئاگاداری ئەم پێنج ئازارە بە!

ئاگاداری ئەم پێنج ئازارە بە!

زورترين

ھەستکردن بەئازار بەڵگەی ھەبوونی کێشەیە لە تەندورستی مرۆڤدا، ھەندی جار رەنگە ئەو ئازارە بەھۆی ماندوبونەوە بێت یاخود بەھۆی ئەنجامدانی کارێکی قورسەوە بێت.
 
بەڵام ھەندێ جاری تریش ئەگەر بێت و ئازارەکە زۆربێت و کاتێکی زۆر بخایەنێت ئەوا رەنگە نیشانەی کێشەیەکی مەترسیدار بێت و پێویستی بەپشکنینی پێویست ھەبێت.
لەو ئازارانەش:
 
-سەرئێشەی زۆر
 
لەکاتی ھەستکردن بەسەرئێشە بۆ ماوەیەکی زۆر پێویستە بەزوترین کات سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەنجامدانی پشکنین چونکە ئەم ئازارە رەنگە ھێمای توشبونت بێت بەنەخۆشی شەقیقە یاخود ھەوکردنی لوت یان دروستبونی کێشە لە کۆئەندامی ھەناسەداندا.
 
-ئازاری سنگ
 
نەخۆشیەکانی دڵ یەکەم نیشانەی ئەم جۆرە ئازارەن، بە تایبەت ئەگەر بێت و لەگەڵیدا دڵ تێکەڵبون و بەرچاو رەشی ھەبێت.
 
لەکاتی ھەستکردن بەم جۆرە نیشانانە زۆر بە زویی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە.
 
-ئازاری پشت و ناوشانەکان
 
ئەم ئازارە رەنگە نیشانەی توشبون بێت بەنەخۆشی ھەوکردنی جومگەکان، ھەروەھا لەحاڵەتی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنیشدا دەکرێ کەسی نەخۆش ھەست بەم جۆرە ئازارە بکات.
ئەگەر ھات و ھەستت کرد ئازارەکە بەردەوامەو لەزۆربوندایە ئەوا پشتگوێی مەخەو جارەسەری پێویستی بۆ وەرگرە.
 
-ئازاری سک
 
رەنگە ئازاری سک نیشانەی توشبون بێت بە ھەوکردنی پەنکریاس یاخود ترشبوونی گەدە و گرژبوونی ریخۆڵەکان.
لە ھەموو حاڵەتێکدا نابێت پشتگوێ بخرێت.
 
-سوتانەوەی پێیەکان
 
رەنگە ئەمەت بە لاوە سەیر بێت بەڵام ھەستکردن بەگەرمی و سوتانەوەی پێیەکان رەنگە نیشانەی توشبوون بێت بە نەخۆشی شەکرە، بۆیە بەھیچ جۆرێک ئەم ئازارە پشتگوێ مەخەو بەزوویی سەردانی پزشک بکە بەتایبەت ئەگەر ئازارەکە بۆ ماوەی زیاتر لەسێ رۆژ بەردەوام بوو.

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a website for freeWebnode