7
12/07/2014 11:39
وێنە ؛ ھێرشبەرێکی بەرشەلۆنە بەخۆرایی پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوەکرد
زورترين
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە بۆ وەرزی ئاییندە چەند گرێبەستێکی گەورەیان ئەنجامدا ، ھاوکات دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی یانەکەیان بوون وەک ( فاربریگاس و سانچیز و ڤالدێز و پۆیۆل و دۆس سانتۆس ..... ) وە لەئیستاشدا یەکێک لە ھێرشبەرە لاوەکانی ریزی یانەکەی جێھێشت .
ماڵپەری فەرمی یانەی دیپۆرتیۆ لاکرۆنیا ی ئیسپانی لەبەیان نامەیةکدا ئاشکرای کرد کەلەگەل ئیسحاق کوینکا ی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕێکەوتوون کە وەرزی داھاتوو درێسی یانەکەیان بپۆشێت و ڕێکەوتنەکەش بەبیَ تێچوونی ھیچ برە پارەیةک بوە .
کوینکا بەھۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆر لەپێکھاتەی یانەکە دوور کەوتەوە و دواتر بەشێوەی خواستن روی لەیانەی ئەیاکس ی ھۆلەندی کرد ، ئیستاش بەھۆی کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی وە نوێنەکردنەوەی لەلایەن بەرپرسانی یانەی بلوگرانا ئەو یاریزانە سەربەست لەوەی پەوەندی بە چ یانەیەکەوە دەکات .
یانەی دیپۆرتیڤۆ سەرکەوتوو بو لەرازیکردنی ئەو ئەستێرە لاوە کە وەرزی داھاتوو سوود لەتواناکانی وەربگرێت .
