-
12/07/2014 06:53
قه‌ڵه‌وه‌كان زیاتر توشی قۆڵۆن ده‌بن
سبەی - سکای نیوز2012-08-05
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاشكرایكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون، مه‌ترسی زیاتری توشبون به نه‌خۆشی قۆڵۆنیان لێده‌كرێت.
په‌یمانگای ئه‌مه‌ریكی بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، ئاشكرایكردوه: په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان قه‌ڵه‌وی و شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، تا كێش زیادبكان مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشیه‌كه‌ش زیاده‌كات.
هۆتان ئاشرفیان، كه به‌شداری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی كردوه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نه‌خۆشی قۆڵۆن و قه‌ڵه‌وی، ئاشكرایكردوه: شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌نجامی (23) لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی كردوه كه له‌سه‌ر (100) هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئاسیا و ئه‌وروپا كراوه، سه‌رجه‌میان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، زیادبونی كێش هۆكارێكه بۆ توشبون به نه‌خۆشی قۆڵۆن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردوه (22%)ی ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره، گرفتیان له ریخۆڵه‌كان و به‌تایبه‌تی قۆڵۆن هه‌یه به به‌راورد به‌وانه‌ی كێشیان ئاسایه و (19%)یان نه‌خۆشی قۆڵۆنیان هه‌یه.
ئاشرفیان و پزیشكه هاوكاره‌كانی، ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كێشیان زیاده، پشكنینی پزیشكی بەردەوام بۆ قۆڵۆنیان بكه‌ن بۆ دڵنیابونیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وتوه هه‌رچه‌نده كێش زیادبێت ئه‌وه‌نده