=

12/07/2014 11:25

مۆرینیۆ لە لێدوانە ئاگرینەکانی بەردەوامەو میسی بە باشترین یاریزان نازانێـت


زورترين

جۆزی مۆرینیۆ ی پورتوگالی و ڕاھێنەری یانەی چیلسی لەندەنی پێی وایە لیۆنیل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرە و گۆلکاری یانەی بەرشەلۆنە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی وەک باشترین یاریزانی جیھان بناسێنرێت ، ئەگەرچی لەگەل ھەلبژاردەکەی لەیاریەکانی مۆندیال ئاستی بەرز پێشکەش دەکات .
 
مۆرینیۆ لەشیکردنەوەیەکیدا  رایگەیاند ؛ میسی یەکێکە لەیاریزانە بەتواناکان خاوەن ھونەر و ھێزێکی بێ وێنەیە ، بۆیە ھیچ پێویستی بەوەنیە بەھۆی مۆندیال و جامی جیھانیەوە  ناوبانگ دەربکات ، بەلام بەلای منەوە تائیستا نەبۆتە یاریزانی مێژوویی تۆپی پێ ، سەبارەت بەیاری کۆتایی نێوان ھەلبژاردەی ئەلمانیا و ھەلبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند ؛ یاریەکی زۆر بەھێز و گران دەبێـت  جیاوازی نێوان ئەو دوو ھەلبژاردەیە زۆرنیە و لەیەکەوە نزیکن .
 
 
ھەروەھا ووتی بەبۆچونی من یاریەکە زیاتر لە ھێڵی ناوەند خۆی دەبینێتەوە و لەوحاڵەتەشدا ھەلبژاردەی ئەلمانیا باشتر دەبینرێت بەھۆی بونی ھەریەک لە شفانشتایگەر و سامی خزیرە و تۆنی کرووس ، ھەروەھا ھاوکاریەکانی مەسعود ئۆزیل و تۆماس مۆلەر .
 
 
لەھەمان کاتدا ئەو راستەیەی نەشاردەوە ئەرجەنتینیەکان خاوەنی یاریزانی وەک ماسکیرانۆ و لوکا بیجلیا و لافیتزی ن  ، بۆیە جەنگی ھەردوو ھەلبژاردە لەناوەندی یاریگا دەبێـت و ئەستەمە ئەنجامی یاریەکە دیاریبکرێـت .

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Make a website for freeWebnode