-

12/07/2014 11:29

 ؛ ئەودیمەنەی بینەرانی تووشی شۆک کرد .. بزانە گۆڵە یان نا


زورترين

لەقۆناغی چوارگۆشەی زێرین بۆ گەیشتن بەیاری کۆتایی ھةردوو ھەلبژاردەی ئەرجەنتین و ھەلبژاردەی ھۆلەندا روبەروی یەک بونەوە و ئەنجامی کۆتایی یاریەکە بەلێدانی سزا ( یەکلایی کەرەوە ) لەبەرژەوەندی میسی و ھاوڕێکانی بەکۆتا ھات .

 
 
یەکێک لەو دیمەنانەی سەرنجی ھەموو بینەرانی راکێشا و تووشی شۆکی کردن بەتایبەت ھاندەرانی ھەلبژاردەی ھۆلەندابوو ، کاتێک یەکەم لێدانی سزا لەلایەن فیلاری جێ بەجێکرا ، ئەگەرچی لێدانەکە لەلایەن رۆمیۆ ی گۆلپارێزی ئەرجەنتین پوچەڵ کرایەوە  بەلام زۆری نەمابوو دووبارە ستوی گۆڵ ببڕێت و ببێت بەگۆڵ .
 
 
کاتێک رۆمیۆ تۆپەکە دەگێرێتەوە بۆ خۆشی دەربرین رادەکات و ئاگای لە خولانەوە و جولەی تۆپەکە نامێنێت کە روو دەکاتەوە گۆلەکە ، بەلام بۆ خۆش بەختی ئەرجەنتینیەکان تۆپەکە لەسەر ھیلی گۆل دەوستێت و ھیڵەکە تێناپەرێنێت .

Back

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Make a website for freeWebnode