تاقه‌وسان، تاقێكی به‌ردیه له‌دامێنی شاخێكی به‌رزی بڵندی كرماشاندایه، به‌وێنه‌ی هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی‌و ساتێك تێڕامان هه‌ست به‌ده‌نگی ترپه‌ی مێژوی شۆڕشگێڕانی ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌كان ده‌بینێت، كه له‌سه‌ر تاشه‌به‌رده ڕه‌قه‌كان تۆماركراوه.
=
12/07/2014 12:41
ئه‌وكاته‌ی كه خۆری ده‌مكه‌ل چه‌ند میلێكی ماوه بۆ ئاوابون، تینی گه‌رمای به‌ره‌و لاوازبون ده‌چێت، شنه‌هه‌وایه‌كی فێنك له‌باخچه‌كانی كرماشانه‌وه دێت، له‌گه‌ڵ شه‌ونمی سه‌ر گه‌ڵای دره‌خته‌كاندا به‌ر ڕوخساری رێبواران‌و هاوڵاتیانی شار ده‌كه‌وێت، وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌هارێكی باراناوی ده‌رده‌كه‌وێت، دیمه‌نێكی ناسك‌و جوانی به‌خشیوه‌ته شار.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌ر له‌ئێواران ڕوده‌كه‌نه پارك‌و رێبوارانیش سه‌ردانی شوێنه گرنگ‌و مێژوییه‌كانی كرماشان ده‌كه‌ن.
كرماشان ناوچه‌یه‌كی كوردییه سنوری جیاكه‌ره‌وه‌ی جوگرافیای كوردزمانه له‌گه‌ڵ فارس‌دا، به‌ڵام كاتێك گوێبیستی زمانی ئاخاوتنی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌بیت، چه‌ند شێوه‌زارێكی قسه‌كردنت به‌رگوێ ده‌كه‌وێت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه ئه‌م ناوچه‌یه ئێرانێكی بچوككراوه‌یه.
كرماشان چه‌ندین شوێنی مێژویی تێدایه كه گرنگترینیان (كێوی بێستون‌و تاقه‌وسانه..)، هه‌مو ئه‌و گه‌شتیاران كه ده‌چنه ناوچه‌كه سه‌ردانی ئه‌م دوشوێنه دێرینه ده‌كه‌ن.
دانیشتن‌و تێڕامان له‌كێوی بێستون هه‌ستكرنه به‌گه‌وره‌یی ئه‌و عیشقه بێئاكامه‌ی كه (شیرین بۆ فه‌رهاد) هه‌بوه، هه‌روه‌ها تێڕامان له‌تاقه‌وسانیشدا وردبونه‌وه‌یه له‌ده‌ستڕه‌نگینیی هونه‌ریی له‌و وڵاته‌دا، كه توانیویانه مێژوی به‌هێزی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر كێوێكی ره‌ق بنه‌خشێنن، به‌هه‌ڵكۆڵینی شۆڕشی ئیپمراتۆریه‌تی ساسانی له‌دامێنی كێوێكی گه‌وره‌و بڵنددا كه پێیده‌وترێت تاقه‌وسان.
تاقه‌وسان، له‌تاقی سه‌نگی (تاقی به‌ردی) هاتوه، ده‌كه‌وێته باكوری كرماشان، به‌یه‌كێك له‌كۆنترین شوێنه دێرینه‌كانی ناوچه‌كه داده‌نرێت، كه مێژوی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ساسانیه‌كان له‌ساڵه‌كانی 379 بۆ 383 زایینی.
باخچه‌یه‌كی ڕازاوه‌و گه‌وره له‌چوارده‌وری تاقه‌وساندا هه‌یه، به‌پێی وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌شتیارێكی زۆر له‌ڕۆژانی سیانزه‌به‌ده‌ر (سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار)و هاوین ڕوده‌كه‌نه ناوچه‌كه، چادری گه‌شتیاری هه‌ڵده‌ده‌ن بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشودانیان، چه‌ند ڕۆژێك له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌مێننه‌وه.
دوای بڕینی بلیتی چونه‌ژوره‌وه، چه‌ند دار‌و ده‌رختێك سه‌رنجت راده‌كێشت، كاتێك به‌ژێریاندا تێپه‌ڕده‌بیت تیشكی خۆر له‌نێو گه‌ڵای ده‌رخته‌كانه‌وه دێته خواره‌وه‌و ئاوێزانی سروشتێكی ڕه‌نگین ده‌كات.
دوای چه‌ند مه‌ترێك رۆشتن ده‌گه‌یته شاخێكی به‌رزو بڵند كه له‌دامێنیدا دیمه‌نی ئاسه‌وارێكی دێرین ده‌بینرێت كه گه‌شتیاران سه‌رسام ده‌كات، ئه‌ویش پیشاندانی وێنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شه‌ڕی شاكانی ساسانیه‌كانه كه وه‌ك ڕه‌مزێكی نه‌مر له‌به‌هێزیی‌و توانایاندا نیشاندراون.
ئه‌م ناوچه‌یه له‌سێ به‌ش پێكهاتوه كه به‌وته‌ی خۆیان هه‌یوانی گه‌وره‌و هه‌یوانی بچوك‌و نیگاری هه‌ڵكۆڵینی ئه‌رده‌شیری پاشای ساسانیه‌كانه، لای هه‌ریه‌ك له‌و دیمه‌نانه‌وه له‌سه‌ر به‌ردێكی هه‌ڵكۆڵراو مێژوو ڕونكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كان به‌زمانی فارسی نوسراوه.
مێژونوسانی ئیسلامی بڕوایان وایه مێژوی دروستكردنی كێوی بێستون‌و قه‌سری شیرین‌و تاقه‌وسان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ساسان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تاقه‌وسان له‌هه‌مویان كۆنتره.