ره‌شبونی ئه‌ژنۆو ئانیشكه‌كان‌و بنباڵ كێشه‌یه‌كه كه زۆرێك له‌ژنان پێی ناره‌حه‌تن‌و ره‌نگه نه‌توانن به‌هۆیه‌وه هه‌ندێ جل له‌به‌ربكه‌ن كه ئه‌و شوێنانه ده‌رده‌كه‌ون، دروستبونی ئه‌م حاڵه‌ته له‌ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی خانه مردوه‌كان‌و زۆر به‌ریه‌ككه‌وتنه. به‌هۆی ئه‌م چه‌ند گیراوه‌یه سروشتیه‌وه ده‌توانی خۆت له‌ره‌شبونی ئه‌و شوێنانه‌و چه‌ند شوێنێكی تری هه‌ستیاری له‌ش رزگار بكه‌یت:
=
12/07/2014 12:45
سۆده‌و شیر: كه‌وچكێك سۆده له‌گه‌ڵ تۆزێك شیری گیراوه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه تا وه‌كو هه‌ویرێكی لێدێت. پاشان بیده له‌و شوێنه ره‌شبوه‌ی كه مه‌به‌سته پاشان به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی به‌ده‌ستت مه‌ساجی بۆ بكه. (ئه‌م گیراوه‌یه هه‌فته‌ی دوجار به‌كاربهێنه).
هه‌نگوین‌و لیمۆ: بڕێك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ هه‌ردوكیان به‌پێی پێویست تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌و پاشان بیده له‌و شوێنانه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك، له‌دواییدا به‌جوانی بیشۆ.
زه‌یتی زه‌یتون‌و شه‌كر: ئه‌م دو ماده‌یه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه پاشان بیخه‌ره سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌و دواتر بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك ئه‌و شوێنه‌ی پێی مه‌ساج بكه به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی‌و دواتر به‌ئاو بیشۆ.-