نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیه‌و له‌ئه‌نجامی ڤایرۆسێكی نوێوه توشی كه‌سه‌كان ده‌بێت‌و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه وه‌ك نیشانه‌ی ئه‌نفلۆنزا وایه‌و بریتیه له‌كۆكه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش‌و قوڕگئێشه‌و سه‌رئێشه‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌و زۆرجاریش نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه زیاد ده‌كات‌و ئه‌بێته هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان‌و له‌نابردنی سیكڵدانۆچكه‌كان‌و دواتریش وه‌ستانی گورچیله‌كان.
=
12/07/2014 12:48
چۆن نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه؟
سه‌رجه‌م ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت له‌رێگه‌ی كۆكه‌و پژمین‌و یان هه‌ر پرژه‌ی شله‌یه‌ك كه له‌لوت‌و ده‌می توشبو ده‌چێت بۆ كه‌سێكی ساغ یان ده‌ستی پیس ده‌گوێزرێته‌وه.
چۆن خۆمان بپارێزین؟
تا ئێستا هیچ كوتانێك بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌م نه‌خۆشییه نییه، به‌ڵام ده‌بێت خۆت بپارێزیت له‌هه‌ندی حاڵه‌ت وه‌ك پاك‌و خاوێنیی‌و زوزو شتنی ده‌سته‌كان‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌ماچكردن‌و ته‌وقه‌و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌شوێنی قه‌ره‌باڵه‌خ‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌كه‌سی توشبو یان جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سی توشبو‌و دانانی له‌شوێنێكی تایبه‌ت .
ئایا نه‌خۆشیه‌كه چاره‌سه‌ری هه‌یه؟
چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه نیه، ته‌نها ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نیشانه‌كانی بكرێت وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كۆكه‌و دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش‌و دانانی ئۆكسجین له‌كاتی بونی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.=