سومان خاتون خەڵکی هیندستانە و تەمەنی نۆ ساڵە هەفتانە 14 کیلۆ برنج ، 8 کیلۆ ماسی ، 8 کیلۆ پەتاتە و 140 مۆز دەخوات. ئەم کچۆڵە هیندییەیە بە نان خواردنەکەی سەرنجی جیهانی راکێشاوە، رەنگە کەسێکی گەورە زۆر بخوات شتێکی سایی بێت بەڵام بۆ منداڵێکی نۆ ساڵان جێگەی سەرسوڕمانە. سومان دەڵێت: هەموو هاورێکانم لاوازن تەنها من قەڵەوم، ئەمەش کێشەی بۆ دروست کردووم لە هەستان و دانیشتن خەوتن و ڕاکردن و یاریکردن لەگەڵ هاورێکانم. دایکیشی بە خەمێکی قووڵەوە دەڵێت: زۆر ئازار دەچێژم و نیگەرانی داهاتووی کچەکەمم. هەر سەبارەت بەو دۆخە تایبەتەی سومان خاتون، دکتۆری ناوچەکەش دەڵێت: پێمان وایە سومان توشی زیادەڕەوی ببوەو دەبێت دیراسەی بۆ بکرێت و لە نەخۆشخانەیەکی گەورەتردا پشکنینی بۆ بکرێت. دکتۆرەکە دەشڵێت: ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت ئەوا رەنگە توشی شەکرەو نەخۆشی دڵ ببێت. |