بەپێی توێژینەوەیەک ئەو منداڵانەی رۆژانە کەمتر لەکاژێرێک یاری کۆمپیوتەریو ڤیدیۆیی دەکەن لەچاو منداڵیتر سەرەحاڵترو خوێن شیرینترنو لەژیانی خۆیان زیاتر چێژ وەردەگرن.
بەپێی راپۆرتی نیوز مەدیسن، تاوەکو ئێستا توێژینەوەکان لەسەر زیانەکانی ئەم یاریانە بووە، بەڵام توێژەرانی زانکۆی ئەکسفۆرد لەم توێژینەوەدا کاریان لەسەر لایەنی نەرێنیو ئەرێنی ئەم یاریانە کردووە، لەم توێژینەوەدا پێنج هەزار منداڵی کچو کوڕی پێنج بۆ دەساڵان بەشدار بوون.
ئەنجامی ئەم توێژینەوە پیشاندەدات ئەو منداڵانەی کەمتر لەکاژێرێک یاری ڤیدیۆیی دەکەن لەچاو ئەوانەی هەرگیز یاری ناکەن، یان رۆژانە زیاتر لەسێ کاژێر یاری دەکەن رەفتاریان باشترە.
توێژەران لەم توێژینەوەدا پرسیاریان لەسەر ماوەی یاری کردن، رەزامەندییان لەژیانو تەرکیزو پێوەندییان لەگەڵ هاوڕێ کانیاندا لێ کردن، ئەوان بینییان (٧٥%)ی منداڵانی بەریتانیایی یاریی ڤیدیۆیی دەکەن.
ئەم توێژینەوە پیشاندەدات ئەوانەی زیاتر لەنیوەی کاتی ئازادی خۆیان بۆ یاری تەرخان دەکەن، فریای چالاکییەکانی تریان ناکەون.
Read more: https://zortren.webnode.com/news/%D9%85%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%84/
Create your own website for free: https://www.webnode.com