گەنجێكی تەمەن 20 ساڵی سعودی دوای تێپەڕبونی 5 خولەك بەسەر پرۆسەی مارەكردنەكەداو بەهۆی زۆری بڕی مارەییەوە ژنەكەی تەڵاقدا و لێی جیابوویەوە.
رۆژنامەی ئەلجەزیرە ئۆن لاین بڵاویكردۆتەوە، دوای تێپەڕبوونی 5 خولەك بەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەیدا، كوڕەكە داوای لە دادوەرە شەرعییەكە كردووە گرێبەستەكەیان هەڵوەشێنێتەوە بە بیانوی ئەوەی هەستی كردووە دیاریكردنی بڕی 77 هەزار ریاڵ وەك مارەیی زیادەڕۆیی تێدایە و زۆرە.
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، باوكی كوڕەكە هەوڵیداوە كوڕەكەی پەشیمان بكاتەوە لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە، بەڵام بەهۆی پێداگری كوڕەكە لەسەر بڕیارەكەی لەبەرچاوی ئامادەبوواندا، باوكی كچەكەش داوایكردووە گرێبەستەكە هەڵبوەشێنرێتەوە.

Read more: https://zortren.webnode.com/news/a510/
Create your own website for free: https://www.webnode.com