دۆزینەوەی سێ کۆمەڵگای میکرۆبیی لەناو پەنیردا
پەنیر
زانایانی زانکۆی هارڤارد، سێ کۆمەڵەی میکرۆبییان لەناو پەنیردا دۆزیوەتەوە. ریچل دایتۆنو هاوکارەکانی لەزانکۆی هارڤاردی ئەمریکا، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ژیانی میکرۆبو باکتریاو مشەخۆرەکانی ناو پەنیر کردوە، بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن چۆن ئەم میکرۆبانە لەناو پەنیردا دەژین.
دوای کۆکردنەوەی (١٣٧) جۆر پەنیر لە(١٠) وڵاتی جیهان، ئەم تیمە توانییان سێ کۆمەڵە میکرۆب بدۆزنەوە، کە لەسەر پەنیر دەژین.
ئەم هەوڵە رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی تێگەیشتینمان لەسەر ئەم کۆمەڵەیانە بەرزبکەینەوە، بەتایبەتیی بزانیین چون مشەخۆرو باکتریاکان لەگەڵ یەکترییدا هاوکاری یان پێشبڕکێ دەکەن.
لەم توێژینەوەدا توێژەران پەنیرەکانیان لەهەموو چەشنە میکرۆبو مشەخۆرێک دابڕیو هەندێک تاقیکردنەوەیان بۆ دروستکردنی ئەو کۆمەڵانە لەمیکرۆب لەسەر پەنیرە جۆرەجۆرەکان بەئەنجامگەیاند.
لەم تاقیکردنەودا هەندێک جۆری باکتریا دۆزراوەتەوە کە گەشەی مشەخۆرەکان دەوەستێنن.
ئەنجامی ئەم توێژینەوە لەژوڕناڵی زانستیی(Cell) بڵاوبووەتەوە.