زانایان کاتی لە ناو چونی زەویان ئاشکرا کرد

زانایان کاتی لە ناو چونی زەویان ئاشکرا کرد

زانایان کاتی لە ناو چونی زەویان ئاشکرا کرد

زورترين

توێژەرانی زانستی گەردونی ئەمەریكا كاتی ئەگەری لەناوچوونی زەوی لە رۆژی 16ی مارسی 2880 ئاشكرا دەكەن كە رەنگە لەم رۆژەدا بەردێكی ئاسمانی خۆی بكێشێت بە زەویدا.

بەپێی هەوالێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، زانایانی زانكۆێك لە ئەمەریكا بۆیان دەرکەوتوە ئەم بەردە بە ناوی (1950 DA)و 1.6 كیلۆمەتر پانە، بە خێراییەكی زۆر بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە و بەرەو زەوی دێت.

زانایان دەڵێن ئەگەرچی ئەگەری بەركەوتنی ئەم بەردە لەگەڵ زەوی 0.3%ە، بەڵام ئەم ئەگەرەش 50 ئەوەندە زیاتر لە هەر بەردێكی دیكەی ئاسمانی.

هاوکات زانایان بەراوردی دەكەن كە ئەگەر ئەم بەردە بە خێرایی 60 هەزار كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا خۆی بە زەریای ئەتڵسی بكێشێت، تەقینەوەیەك بە بڕی 44 هەزار میگا تۆن تی ئێن تی دروست دەكات.

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a free websiteWebnode