زماني شه يتان100 سال جاريك ده رده كه ويت

زماني شه يتان100 سال جاريك ده رده كه ويت

 
زمانی شەیتان 100 ساڵ جارێک دەردەکەوێت
 
 
گیاکە
 
 
لەبەرزاییەکانی وڵاتانی پێرۆ و بولیڤی، جۆرە گیایەکی گەورە دەڕوێ‌ کە بە دەگمەن گوڵ دەردەکات، شارەزاییان لەبارەی ئەو گوڵەوە قسە دەکەن و دەڵێن"لە 100 ساڵ جارێک ئەو گیایە گوڵ دەردەکات"،
 
 ئەو گیایە کە بە زمانی شەیتان ناسراوە لە 100 ساڵ جارێک گوڵ دەردەکات، گوڵەکەش بە ناخۆشترین بۆنی دونیا ناسراوە کە مرۆڤ ناتوانێ‌ بۆ ماوەیەک لەلای بمێنێتەوە، بەرزیی ئەو گیایە دەگاتە 12 مەترو کاتێک گوڵ دەکات، دیمەنێکی جوانی هەیە. شارەزایان پێیان وایە کەشوهەوای کوێستانی ناوچەکە هۆکارێکن بۆ ئەوەی ئەو گوڵە لەسەدەیەکدا جارێک گوڵ دەربکاتن.
 
 ئەو گیایە لە بەرزایی 3 هەزار بۆ 5 هەزار مەتر لە سەرووی دەریاوە، دەڕوێ. تەمەنی ئەو گوڵانە تەنیا دوو رۆژ و دانێکە، بەڵام بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە. دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن بۆنەکەی وەکو بۆنی هێلکەی گەنیوو وایە، بەڵام شارەزاییان دەڵێن هەر ئەو بۆنە ناخۆشەیە کەوا هۆکارێکە بۆ گەورەبوونی گیایەکە
 

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a website for freeWebnode